سەردێڕ:

باشترین چارەسەری خەمۆکی لە زستاندا چییە؟

PM:03:53:05/01/2024

104328 جار خوێندراوەتەوە

هەندیك کەس لە وەرزی زستاندا توشی خەمۆکی وەرزی دەبن، بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤، تیشکی خۆر باشترین چارەسەرە بۆ ئەو خۆرەی خەمۆکی.


لە بابەتەکەی لوبنان ٢٤ـدا باس لەوە کراوە، بەرکەوتنی تیشکی خۆر، بەرهەمهێنانی ڤیتامین D لە جەستەدا زیاد دەکات، کە بەرپرسە لە باشترکردن و بەرزکردنەوەی باری دەروونی و زیادکردنی چالاکی و زیندوویی کەسەکە.

ئەوەش هاتووە، لە وەرزی زستاندا بەرکەوتنمان بۆ تیشکی خۆر کەم دەبێتەوە، هەربۆیە ئاستی ڤیتامین Dمان کەم دەبێتەوە، خەمۆکی وەرزی روودەدات، بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم حاڵەتەدا دەبێت ئاگاداری خۆت بیت رۆژانە بچیتە بەر تیشکی خۆر و تەواوکەری ڤیتامین D بخۆیت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی لە خوێندا.

ئەوەش خراوەتە روو، لە هەندێک حاڵەتدا رەنگە پێویستت بە دەرمانی دژە خەمۆکی بێت، چونکە ئاستی سیرۆتۆنین و دۆپامین لە مێشکدا کەمدەبنەوە، هەروەها دەرمانەکان ئاستی ئەم هۆرمۆنانە کۆنتڕۆڵ دەکەن و بەم شێوەیە هەست بە باشتربوونی باری دەروونی دەکەیت.

ئاماژە بەوەش کراوە، خەمۆکی وەرزیی دەبێتە هۆی زیادبوونی خواردنی خۆراک لە هەندێک کەس بەتایبەتی کاربۆهیدرات یان خۆراکی ناتەندروست کە ئەمەش رێگەی جەستەتە بۆ زاڵبوون بەسەر کەمی سیرۆتۆنین لە مێشکدا، بۆیە قەرەبووی ئەمە دەکاتەوە بە خواردنی کاربۆهیدرات کە سیرۆتۆنین زیاد دەکات و باری دەروونیت باشتر دەکات دوای خواردنی لە زستاندا.













گەلەری