سەردێڕ:

لەسەر دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان لە سلێمانی بڕیاردرا

PM:02:29:15/02/2025

134092 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەکانی سنووری سلێمانی بڕیاریاندا دەوامی قوتابخانەکان لە سبەینێوە دەستپێبکاتەوە، مامۆستایانی ناڕازیش دەڵێن، "بەردەوام دەبین لە بایکۆت".


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەکانی(سلێمانی، هەڵبجە ، گەرمیان، راپەڕین) بڕیار دراوە لە سبەینێوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بشکێندرێت.

لەبەرامبەردا مامۆستایانی ناڕازی کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بایکۆتی قوتابخانەکانیان کردووە و دەڵێن، بەردەوام دەبن لە بایکۆت و نایانەوێت دەست بە دەوامی خوێندنگەکان بکەنەوە تاکو حکومەت وەڵامی داواکانیان دەداتەوە.

هاوکات، مامۆستایانی ناڕازی لە کۆتا بڕیاریاندا رایانگەیاند، ئەگەر داواکانیان جێبەجێ نەکرێت کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەهێنن.

 













گەلەری