سەردێڕ:

باسی مووچەی مانگی ١٢ لە بەغداوە کۆتایی هات

AM:10:39:18/02/2025

54964 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، درووستکردنی لیژنە بۆ مووچەی مانگی ١٢ تەنها کات کوشتنبوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، جەمال کۆچەر ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، "درووستکردنی لیژنە بۆ مووچەی مانگی ١٢ تەنها کات کوشتنبوو، تا ئێستا هیچ کۆبونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتەش نەکراوە و تەنها بۆ کات کوشتنە".

باسی لەوەش كرد "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ لیژنەی دارایی پێی راگەیاندووین، کە بابەتی مووچەی مانگی ١٢ لای ئێمە داخراوە و ناردوومانە" و پارەی مووچە رەوانەی هەرێم کراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە دارایی هەرێم کردووە، دەرخستەی مووچەی مانگی یەک و لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی بەغدا بکات، بەڵام تا ئێستا نەیناردووە.

هاوکات، چاوگێک لە دارایی هەرێم دەلێت لیستی مووچە بەپێی سیستمی پایڕۆڵ کاراکراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەن و دەبێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستەکە ئامادەبکرێت، وتیشی لیستەکە لەسەر بنەمای هەمان لیستی مووچەی مانگی یەکە و بەبێ کەم و زیاد هەمان مووچە دابەش دەکرێت.













گەلەری

‌بەپەلە