سەردێڕ:

پۆتن و ترەمپ،وڵاتەکەی شازادە بن سەلمانیان دەوێت!

AM:10:19:17/02/2025
2168 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز حاجی
+ -

کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا،ئاماژەی بەناوی وڵاتی سعودیە، بۆ یەکەم دیداری نێوان خۆی و هاوتا ڕوسیەکەی (ڤلادیمێر پۆتن)کرد، بۆ قسە کردن لەبارەی ئاشتی نێوان ئۆکراین و ڕوسیا و کە ماوەی سێ ساڵە لەشەڕدان، هەروا لەخۆوە نەهاتووە، بەڵکو ئاماژەیەکی گرنگە بۆ گرنگی و پێگەی وڵاتیی سعودییە لەسەردەمی شازادەکەدا( موحەمەد بن سەلمان). ٭ فەرزکردنی سعودییە، بەسەر داواکاری و ویستی وڵاتانی تری وەک سویسرا و سربیاو قەتەر و ئیمارات و سەڵتەنەتی عومان دا دێت، کەدیدارێکی لەوشێوە لەخۆبگرن. بەڵام دواجار ئەوە نەک بەتەنها لەویستی خودی سعودییەوە سەری دەرهێناوە بەڵکو خواستی هەردوو وڵاتیی مێوان و جەمسەرە گرنگەکەی جیهانیشە،وەلێ کۆمەڵێک هۆکار لەپشت بەستنی ئەو لوتکە گرنگەوەن، کە دەشێت سەرەتاو دەلاقەی ڕاوەستانی جەنگێک بێت، کەبۆتە ئاڵۆزییەکی جیهانی: 1.وڵاتیی سعودییە،گرنگی خۆی هەیە، سەبارەت بەپرسی فەلەستین و ئایندەی ئەو ئاڵۆزییانەی ناوچەکەی گرتۆتەوە،واتە گرنگە بۆسیاسەتەکانی چوار ساڵی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ و دەشێت کاریگەریشی لەسەر هەڵوێستی وڵاتانی تری عەرەبی و ناوچەییش هەبێت سەبارەت بەو پرسە. 2.وەلێ وڵاتی سعودییە، بە نێوەندەگیرییەکی دیپلۆماسی بەهێز تەماشا دەکرێت و لەهەر وڵاتێکی تری ناوچەکەدا و ڕۆڵ و پێگەی لەوڕووە وە لەڕابردوودا ئەوەی سەلماندووە. 3.ئەوەی بەتایبەت لەماوەی سێ ساڵی جەنگەکەدا ڕوویداوە سعودییە بێلایەنیی خۆی لەنێوان ڕۆژئاوایی و ئەمریکای سەردەمی بایدن دا لەلایەک و ڕوسیا لەلایەکی تر پارستووەو تەنانەت لەبەرامبەر خواستێکی قورسی ئەمریکادا وەستایەوە لەبارەی زیادکردنی خستنەڕووی نەوت بۆبازاڕەکانی جیهان، لەپێناو دابەزاندنی نرخی زیاتری نەوت،کەبەشێک بوو لەپلانی سزاکانی سەر ڕوسیا،ئەمە جگە لەپابەند نەبوونی بەوسزایانەی خرایە سەر وڵاتی ڕوسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاییەوە. 4.لەهەر ویستێکی تری گرنگتر کە وڵاتی سعودییە بۆ دیداری لوتکەی نێوان دوو وڵاتە زلهێزەکەی جیهان دیاری کراوە،دەشێت ئۆفەرێکی تایبەتی ئەمریکای سەردەمی ترەمپ بێت بۆ سعودییە کە هاندەر بێت بۆ نزیک کردنەوەو ئاشتەوایی سعودیەو ئیسرائیل و وڵاتانی تری عەرەبیی سەرپێخستنی ڕێککەوتنیی سەددە، کە به ڕێککەوتنی ئیبراهیمیش ناودەبرێت و پلانی تایبەتی سەرۆک ترەمپە. 5.ئەوەی سعودییەی بەسەر پایتەختی وڵاتانی تری ئەوروپی، بەتایبەت سویسرا فەرزکرد بۆ ئەو لوتکەی بریارە بێتەکایەوە، تێکچون و ئاڵۆزی نێوان هەردوو وڵاتی سویسراو ڕوسیایە لەماوەی سێ ساڵی جەنگەکەدا و ڕوسیا پێشی وایە هەر دانیشتنێک لەمێزی ئەوروپیەکاندا بکرێت، لایەنگیری پێوەدیار دەبێت وهەروەها سعودییە ئەندامی دادگای نێودەوڵەتیش نییە،کە پێشتر دادگاکە، بریاری دەستگیرکردنی بۆسەرۆکی ڕوسیا دەرکردەوەو تۆمەتی تاوانباری جەنگی داوتەپاڵ. 6.رۆڵدان بە پێگەی سعودییە بەشێکی تری بریتییە لەوەی کە ئەمریکا پەیوەندییە ئابوریی و ستراتیژییەکەی بەرەو ئاستی باڵاتر ببات و ئامانجیشێتیی ئەو ڕۆڵەی چینییەکان لەهێنانەدی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و سعودییە هەیبوو لەدووساڵی ڕابردوودا ،چیتر ڕێگە نەدەن، چین ڕۆڵ ببینێت لەبری ئەوان،کە ئەوکات ترەمپ پێی وابوو ئەوە لاوازی جۆ و بایدنی سەرۆکە خەریکە چین، وڵاتانی دۆستیان لەناوچەکەدا کاریگەریان لەسەر دروست دەکات. 7.ئەمریکای سەردەمی ترەمپ، ئامانجێتی لەڕێی هاتنەکایەی ئاشتیی نێوان دوو وڵاتی ئۆکراین و ڕوسیادا، بەرەی هیندستان و سعودی و ڕوسی و ئەمریکی دروست بکات، لەبەرامبەر هەژمونی وڵاتی چین، کە هەریەکە لەو وڵاتانەی ناوبران، ڕۆڵیان پێبدرێت و پەیوەندیەکان دووبارە لەگەڵیان بەجۆرێکی تر دابڕێژرێنەوە.

گەلەری