سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی ١٢

PM:08:24:15/02/2025

83848 جار خوێندراوەتەوە

سبەی بڕیارە لیژنە لاوەکیەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کە بۆ مووچەی مانگی ١٢ دروستیکردبوو، راسپاردەی خۆیان بدەنە سەرۆک وەزیرانی عێراق و مووچەی ئەو مانگە یەکلابکرێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لیژنەی وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە مووچەی مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو، بڕیارە سبەینێ راسپاردەی خۆیان بدەنە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و چارەنووسی مووچەی مانگی ١٢ یەکلابکەنەوە.

سەبارەت بەو بابەتە پێشتر بەغدا رایگەیاندبوو پارەی مووچەی مانگی ١٢ـیان ناردووە و قەرزەکەی مووچەخۆران لای هەرێمە نەک ئەوان و بۆ یەکلابوونەوەی ئەو بابەتەیش لیژنەیەک لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروستکرا و بڕیارە سبەینێ راسپاردەی خۆیان بدەنە دەست سودانی و مووچەی مانگی ١٢ یەکلای بکرێتەوە.

پێشتر چاوگێک لە حکومەتى کاربەڕێکەر بە ئێن ئار تى راگەیاندبوو، ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگى شوبات و دەرخستەى کۆتایی مانگى یەکى ئەمساڵ رەوانەى بەغدا دەکرێت و چاوەروانیش دەکرێت تا ٢٥ـی ئەم مانگە بەغدا پارەى مووچەى مانگی دوو بنێرێت، بە پابەندبوونی هەرێمیش بە دواین رێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا کێشە لەسەر مووچەى ئەمساڵ نامێنێت.

ئەو چاوگە بۆ ئێن ئاڕ تى باسى لەوەشکرد، خشتەی تەرخانکراوی دارایی لە یاسای بودجە نەگۆڕاوە، بۆیە مووچەی مانگی یەک کراوەتە بنەمای خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی دیکه.

وتیشى، هەر کاتێک خشتەی نوێ پەسەند کرا و رێکارەکان لە عێراق گۆڕان ئەوا هەموو ئەو رێکارانەى وەک سەرەمووچە و گواستنەوەى راژە و ئەوانەى تر کە لە هەرێم راگیراون دووبارە دەستپێدەکەنەوە و مافی کەس نافەوتێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم هەفتەیە تا ناوەراستی هەفتە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت تا ٢٥ـی ئەم مانگە ٩٦٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکرێت.

 













گەلەری

‌بەپەلە