سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: بەفر لە سەنتەری چەند شارێک دەبارێت

PM:09:57:18/02/2025

52336 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە شەوی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە. دەشڵێت، جگە لە هەولێر، بەفر لە سەنتەری سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەبارێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممەش زۆرترین بڕی باران دەبارێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین، لە ناوچە سنووریەکان بەفربارینیش دەستپێدەکات، دواتر لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى ساردتر، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، نیمچە شاخاوییەکان، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەى راپەڕین و زاخۆ دەبارێت.

باس لەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.

 

 













گەلەری

‌بەپەلە