سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی دوو خرایەڕوو

PM:01:11:18/02/2025

3036 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ لیژنەی دارای عێراق لەبارەی خەرجییەکانی هەرێم(چی ئەوانەی پەیوەستە بەداهاتی ناوخۆ و ئەوانەشی کە عێراق ناردویەتی)کۆبوونەوە و دوای گفتووگۆکان، ئەنجامی وردەکارییەکان دەخرێتە بەردەم وەزیری دارایی عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرەکانی بانکی ناوەندی و بانکی رافیدەین لەگەڵ لیژنەی دارایی عێڕاق لەبارەی سزادانی پێنج بانکی ئەهلی لە عێراق و کۆمەڵێک پرسی دیکە کۆبوونەوە.

پەیامنێری ئێن ئارتی رایگەیناد، هەر لە کۆبونەوەکەدا، ئەندامە کوردەکانی ناو لیژنەکە باسیان لەوە کردووە، پرسی تەوتین و بە بانکی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بانکەکان گفتوگۆی لە بارەوە کراوە و پێشتریش بەڕێوەبەری بانکەکان لە لیژنەی نەزاهە رایگەیاندبوو، ئەوان هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و هیچ گرفتێکیان نییەو و دەتوانن تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن، تەنها چاوەرێی هەرێمن.

لەبارەی مووچەی مانگی دوو ئاماژەی بەوەکرد، هیچ کێشەیەکی کەمی نەختینە و نەبوونی پارە لەلایەن عێراقەوە نییە و ئەوەی هەرێم باسی دەکات تەنها بیانوویەکە، هۆکاری دواکەوتنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە حکومەتی کاربەرێکەر لیستی مووچەی مانگی دوو، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی یەکی تا ئێستا رادەستی بەغدا نەکردووە.
هاوکات، بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی عێراق بەردەوامییان هەبێت و دوای بەدواداچوون بۆ جەرجییەکانی هەرێم، دەرئەنجامەکان بخرێتە بەردەم وەزیری دارایی عێڕاق.













گەلەری

‌بەپەلە