PM:06:58:02/09/2023
22220 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، یەکێک لە خۆپیشاندەرەکانی کەرکوک دوای ئەوەی بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان بریندارکرا، گیانی لەدەستدا.
یەکێک لە خۆپیشاندەرەکانی کەرکوک دوای ئەوەی بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بریندارکرا، لەلایەن خەڵکی دەوروبەرەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، پێکهاتە
عەرەبەکانی شاری کەرکوک دژی گۆڕانکاری لە بارەگای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی
کەرکوک گردبوونەتەوە و رێگای نێوان هەولێر-کەرکوکیان داخست.
دوات پێکهاتە کوردەکان دژی
داخستنی ئەو رێگایە ناڕەزاییان دەربڕی و گردبوونەوە لەگەڵ پێکهاتە عەرەبەکان توشی
گرژی و پێکدادانبوون و هێزە عێراقییەکان چوننە نێو خۆپیشاندەران و تەقەیان کر و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
سۆران محەمەد، کەرکوک
دیار محەمەد، کەرکوک