سەردێڕ:

هەولێر؛ دەسترێژی گولـلە لە کەسێک کرا و بەسەختی برینداربوو

PM:10:46:24/08/2023

4252 جار خوێندراوەتەوە

کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە پارێزگای هەولێر بە چەکی کڵاشینکۆڤ دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و بەهۆیەوە بە سەختی بریندارە و تەقەکەرەکەش خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.


بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، لە نزیک گوندی کۆری پارێزگای هەولێر کەسێک بە چەکی کڵاشینکۆڤ لە ماڵەکەی خۆیدا دەسترێژی گولـلەی لێکرا و بە سەختی بریندارە.

دوای رووداوەکە بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر و لە ئێستادا تەندروستی ناجێگیرە و بەپێی بەدواداچوونەکان ئەو کەسە ناوی کاوە بانەمانییەوە و کەسایەتییەکی ناسراوی شاری هەولێرە.

هاوکات، تەقەکەرەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

رزگار کۆچەر – هەولێر

وێنەی ئەو کەسەی تەقەی لێکرا و برینداربوو:













گەلەری