دوای تەواو بوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە رۆژی ١٤ی ئایار لە رۆژی هەینی داهاتوەوە پەرلەمانى تازە هەڵبژێردراو دەست بە کارەکانی دەکات.
میدیای تورکیا رایانگەیاند، لە هەینی داهاتوەوە پەرلەمانی نوێی هەڵبژێردراوی تورکیا دەست بە کارەکانی دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ئەندامە نوێیەکان سوێندی یاسایی بخۆن.
هەر
بە گوێرەی بڵاوکراوەی میدیای تورکیا بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی هەڵبژێردراوەی تورکیا پێکهاتەی حکومەتی نوێ رابگەیەنێت.
هاوکات،
ئەمڕۆ حکومەتی تورکیا کۆتا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا کە بە کۆبوونەوەی ماڵئاوایی
ناوزەن کرا.
ئەوە
لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجامدران
و رێژەی دەنگەکان بەم جۆرەبوو، هاوپەیمانێتی کۆمار ٤٩,٣٨٪ـی دەنگەکانی بە دەستهێنا
و هاوپەیمانێتی میللەتی رکابەر ٣٥,١٦٪ـی بە دەستهێنا و هاوپەیمانی رەنج و ئازادی
١٠,٣٩٪ـی دەنگەکانی بە دەستهێناو و هاوپەیمانێتی ئاتا ٢,٣٩٪ـی دەنگەکانیان بە دەستهێناوە
و هاوپەیمانی وڵاتیش ٠,٣٩٪ـی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.