چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەعدیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ لە ئەنجامی پێكدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلیكی تایبەت لەنێوان خانەقین و شارەبان نزیك دەریاچەی حەمرین ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵێشیان برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەعدیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێکدادانەکە لە نێوان لۆرییەک و ئۆتۆمبێلێکی قەمەرەی تایبەت لە جۆری تیۆتا روویداوە و بە هۆیەوە شۆفێری قەمەرەکە و هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە سێ منداڵیان برینداربوون و بەمەبەستی وەرگرتنی
چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەرمی ژن وپیاوەکەش رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون بۆ شیکای تەرمەکانیان.
هاوکات، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دیالەوە بە میدیا
ناوخۆییەکانی راگەیاند، رووداوەکە لە سەر رێگای میقدادییە – خانەقین لە نزیک
دەریاچەی حەمرین روویداوە و هێزە
ئەمنییەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیادا
لە سلێمانی و گەرمیان، دوو شۆفێر گیانیان لەدەستدا.
هەروەها، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای خەلەکان-دوکان، دایکێک و دوو
منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندارە.
بڕیار جاف - گەرمیان