تۆڕی وەتسئاپ کە لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارێتی دەکرێت، تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی زیاد کرد کە لە رێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانن بە دڵنیای ئەو نامانە بسڕنەوە کە نایانەوێت لای بەرامبەرەکانیان دەربکەوێت.
پاش ئەوەی زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕی وەتسئاپ گلەییان لە شیوازی سڕینەوەی نامەکان دەکرد ئەو تۆڕە تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی زیادکرد.
پێشتر سڕینەوەی
نامە لە تۆڕی وەتسئاپ بە جۆرێک بوو بەکارهێنەر دەیتوانی ئەو نامەیەی ناردوویەتی لای
خۆی و لای بەرامبەرەکەشی بسڕێتەوە لە رێگەی
دوو بژاردە کە یەکێکیان بۆ سڕینەوەی نامەکە بوو تەنها لای بەکارهێنەر و یەکێکیشیان
بۆ سڕینەوە بوو کای بەکارهێنەر و بەرامبەرەکەی و ئەگەر بە هەڵە دەستی بەر هەڵبژاردەی
سڕینەوە تەنها لای بەکارهێنەر بکەوتایە نەیدەتوانی نامەکە لای بەرامبەرەکەی بسڕێتەوە
و نامەکە تەنها لای خۆی دەسڕایەوە.
لە تایبەتمەندییە نوێیەکەدا، بەکارهێنەر ئەگەر بە هەڵە دەستی بەر سڕینەوەی
نامەکە لای خۆی بکەوێت وەتسئاپ ماوەی پێنج چرکەی پێدەدات تاوەکو نامەکانی بگەڕێنێتەوە
و دووبارە نامەکە لای خۆی و بەرامبەرەکەشی بسڕێتەوە.
ئەو تایبەتمەندییە
چەند مانگێک پێش ئێستا خرابووە ژێر تاقیکردنەوە لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە و لە ئێستادا
بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی وەتسئاپ بەردەستە.