PM:02:15:21/12/2022
20212 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم رایگەیاند، لە ٢٥ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ٢ـی مانگى یەک لە دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتدا پشووى فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ٢٥ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ٢ـی مانگى یەک لە دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتدا پشووى فەرمی دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دووی مانگی یەکی ساڵی داهاتووەوە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم پشووە بەهۆی سەری ساڵی تازە و کۆتایهان ساڵە.
هاوکات، بڕیار بوو پێش کۆتایهاتنی ساڵی ٢٠٢٢ دەست بە دابەشکردنی موجەی مانگی ١٢ بکرایە بەڵام تاوەکو ئێستا لیستی موچە رانەگەیەندراوە.