PM:09:51:23/11/2022
27572 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی رانیە نزیک بەنداوی دووکان تەرمێک بەسوتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ و دەشڵێت، "پێدەچێت تەرمەکە لە رەگەزی مێ بێت."
کەمێک بەر لە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تەرمێک بە سووتاوی کە خرابووە ژێر گڵ دۆزرایەوە و دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە.
باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە رەگەزی
مێ بێت.
دەشڵێت، "بە مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی
بۆ رێکخراوە و بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی
دادوەری سلێمانی."
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی گەیشتن بە تەواوی وردەکارییەکان، لێکۆڵینەوەکان
بەردەوامییان هەیە.