سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، بڕیاری چوارچێوەکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرکردایەتی محەمەد شیاع سودانی بە رێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان، بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیە و گەرانەوەی بۆ نیە. هاوکات، پارتی و سوننەش دەڵێن، " دەرکردنی سەدرییەکان لە کایەی سیاسی عێراق کارێکی باش نیە و بە مەرج لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دادەنیشن".
عارف ئەلحەمامی سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بڕیاری چوارچێوەکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرکردایەتی محەمەد شیاع سودانی و رێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان، بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیە و گەرانەوەی بۆ نیە.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای کۆتایهاتنی مەڕاسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن پێکهێنانی
حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی یەکلایی دەکرێتەوە.
هاوکات چاوگێکی سیاسی ئاشکرای کرد، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتوون
"موحسین ئەلمەندلاوی" کە کاندیدێکی کوردی سەربەخۆیە بۆ پۆستی جێگری یەکەمی
سەرۆکی پەرلەمان کاندید بکەن.
پێشتر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە
و رایانگەیاند، دەرکردنی سەدرییەکان لە کایەیسیاسی عێراق کارێکی باش نیە و بە مەرج لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دادەنیشن.
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی ١١ مانگە هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامدراوە و هێشتا
لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.