سەردێڕ:

لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە هۆشداری دەدرێت

PM:06:59:16/09/2022

1916 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کاروباری سیاسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی پشێوی و نائارامییەکی نوێ لە عێراق دەکات.


ئەمڕۆ هەینی، عەدنان سەراج شارەزای کاروباری سیاسی عێراق رایگەیاند، پێویستە هەموولایەک ئاگاداری ئەو پشێویەبن کە لە داهاتوودا روودەدات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر حکومەتی نوێ پێکنەهات و چارەسەرێک بۆ چەقبەستوویی سیاسی نەدۆزرایەوە و دامەزراوە حکومییەکان نەگەڕانەوە سەر کارەکانیان پشێویەکی نوێ لە عێراقدا روودەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم لایەنەکان ئاگاداری مەترسی ئەو پشێویەن بۆیە لە هەوڵدان ناکۆکییەکانی نێوانیان کەمبکەنەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسیە کۆتای پێبهێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی ١١ مانگە هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامدراوە و هێشتا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.













گەلەری