سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی ئیزیومی سەربە پارێزگای خارکێڤ دۆزراوەتەوە کە نزیکەی هەفتەیەکە لە دەستی هێزەکانی رووسیا دەرهنێدراوەتەوە و یاریدەدەرێکی باڵای سەرۆکایەتی کیێڤش دەڵێت گۆڕەکە ٤٥٠ تەرمی تێدایە .
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی ئیزیوم سەربە پارێزگای خارکێڤ دۆزراوەتەوە کە ٤٥٠ گۆڕی تیادا بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان
بەردەوامن و سبەی زانیاری زیاتر و روونتر
لە بارەی گۆڕەکەوە دەخرێنەڕوو و وتیشی،
"دەمانەوێت جیهان بزانێت کە چی روودەدات و داگیرکارییەکانی رووسیا بوونەتە هۆی
چی. سەرەتا لە بوچا و دواتر لە ماریوپۆل، ئێستاش لە ئیزیوم. پێویستە رووسیا بکرێتە
بەرپرسیاری بەجێهێشتنی مەرگ لە هەموو شوێنێک".
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی
کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی ئیزیومدا
٤٥٠ تەرم دۆزراونەتەوە.
لایخۆشیەوە، ئیهۆر کلیمێنکۆ بەڕێوبەری پۆلیسیش لە کۆنفرانسێکی رۆژانامەوانیدا
ئاماژەی بەوەدا، تەرمەکان زۆربەیان هاوڵاتی ئاسایی بوون و سەرباز نەبوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی
ئەمەریکا رایگەیاند، ئۆکرانیا دەبێت شەڕی دژ بە رووسیا بباتەوە و روسیاش بەرپرسیار
بکرێت لەو جەنگە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو ئۆکرانیا کۆنترڵکردنەوەی نزیکەی شەش
هەزار کیلۆمەتری وڵاتەکەی راگەیاند و پێشتریش لە کاتی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ماریپۆڵدا
ئۆکرانیا رایگەیاند، کۆمەڵکوژی لەو شارە ئەنجامداوە و چەند وڵاتێکیش لێکۆڵەری تایبەتیان
بۆ نارد بۆ ئۆکرانیا بۆ لێکۆڵێنەوە لەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ روسیا.