PM:12:19:16/09/2022
20976 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ عەقید سابر ئاکرێیی لەبەردەم ماڵی خۆیدا دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و کوژرا، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە قەزای ئاکرێ بە خاکسپێردرا و براکەشی دەڵێت، "هێزە ئەمنییەکان هۆکاری کوشتنی براکەم بوون، چونکە بە چەک و ئۆتۆمبێلی ئاسایش کوژراوە."
لە کاتی ناشتنی تەرمی عەقید سابر ئاکرێی براکانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەناوانیدا رایانگەیاند، داوادەکەن مافی براکەیان فەرامۆش نەکرێت و بکوژی براکەیان بگەیەنرێت بە سزای خۆی و دەشڵێن "ئەمڕۆ براکەی ئێمە کوژرا سبەینێ برای یەکێکی دیکە دەکوژن."
ئەوەشیان خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان
هۆکاربوون لە کوژرانی ئەو ئەفسەرە چونکە ئۆتۆمبێل و چەکی ئاسایش بەکارهاتووە بۆ
کوشتنی و وتیشیان، "ئەوەنەی ئێمە بینبێتمان هێزە ئەمنیەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی
وڵاتن نەک بۆ کوشتنی خەڵک."
ئاماژەشیان بەوەدا،
"ئەمە تاوانێکی گەورەیە کەسێکی بئاماژەشیان بەوەدا، "ئەمە تاوانێکی گەورەیە
کەسێکی بێتاوان بەو شێوەیە بکوژرێت تەنانەت چەکدارانی داعشیش کاری لەو شێوەیە ناکەن."
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، شەوی
رابردوو عەقید سابر ئاکرێی لەبەردەم ماڵی خۆی بە دەستڕێژی گولە کوژرا و هاوکتا لە
کاتی کوژرانیدا کچە چوار ساڵەکەی و هاوسەرەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا برینداربوون،
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆکیش دەستگیرکردنی گومانڵێکراوێکی راگەیاند.