بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی نرخی زێڕی جیهانی، نرخی زێڕ ئەمڕۆ دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، کە یەک ئۆنسە بە هەزار و ٦٥٤ دۆلارە و نزمترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی تۆمارکرد.
هاوکات، نرخی هەر گرامێک زێری عەیارە ٢٤ بووە بە ٥٣ دۆلار و ٢١ سەنت و هەر کیلۆیەکیش بەرامبەر ٥٣ هەزار و ٢٠٦ دۆلارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەم
نرخە نوێیەی زێڕ نزمترین ئاستی خۆیەتی لەماوەی دوو ساڵی رابردوویدا.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە
هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی
نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی زێڕ تا ڕادەیەک ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و
کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە نرخەکە یاریدەکات.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ نرخی زێڕ
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک دابەزیووە
و بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٥٢ هەزار
دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٢٩٩ هەزار
دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٦١ هەزار
دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٣٩٣ هەزار
دینارە.