سەردێڕ:

کۆشکی کرملین لەبارەی دەنگۆی هەوڵی تیرۆرکردنی پوتینەوە روونکردنەوەیدا

AM:10:03:16/09/2022

12436 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی روسیا کە وتەبێژی کۆشکی کرملنیشە رایگەیاند، چەند میدیایەکی رۆژئاوایی هەواڵی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی روسیایان لەناو مۆسۆکدا بڵاوکردەوە بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.


ئاژاسنی تاسی روسی لە زاری دیمیتری بیسکۆفی وتەبێژی کۆشکی کرملینەوە بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە گوایە هەوڵی تیرۆرکردنی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا دراوە، دوورە لە راستییەوە.

راپۆرتە میدیاییەکانی رۆژئاوا ئاماژەیان بەوەداوە، لە ماوەی رابردوو ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ نوسینگە فەرمییەکەی لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا لەلایەن ماتۆرسکیلێکەوە هەوڵی تیرۆکردنی دراوە.

راپۆرتەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کەسێکی نەناسراو بە ماتۆرسکیلێکەوە نارنجۆکێکی هەڵداوەتە نزیک ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆکی روسیا و تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوە و دووکەڵی لێ بەرزبووتەوە.

باسییان لەوەشکردبوو، لە دوای رووداوەکە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، هیچ زیانێکی گیانی پێنەگشتووە و ئاژانسی ئەمنی روسیاش چەند گومانلێکراوێکی پەیوەندیدار بە رووداوەکە دەستگیرکردووە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، رۆژی پێنچشەممە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا گەشتێکی بۆ شاری سەمەرقەند لە ئۆزباکستان ئەنجامدا و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی چەند وڵاتێک بەرێکرد و لە ناویاندا شی جین بینگی سەرۆکی چین.













گەلەری