PM:11:37:22/02/2022
6820 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى پێدەچێت سبەی دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رەزامەندى نیشانبدات لەسەر درێژکردنەوەکەی وادەی کاندیدبوون بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.
چاوگێک بە ئێن ئاڕتى راگەیاند، پێدەچێت سبەی دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕیارى سەرۆکایەتى پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەکەی وادەی کاندیدبوون بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بەیاسایی دادەنێت و هەفتەی داهاتووش پەرلەمان کۆدەبێتەوە و سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت.
پاش ئەوەى بەهۆى کشانەوەى زۆرینەى فراکسیۆنەکان دانیشتنى
پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار ئەنجامنەدرا، سەرۆکایەتى پەرلەمان جارێکى
دیکە دەرگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار درێژکردەوە.
دواتر ئەندامێکى سەربەخۆى پەرلەمانی عێراق سکاڵاى لەسەر
سەرۆکایەتى پەرلەمان لە دادگاى باڵاى فیدڕاڵى تۆمارکرد بۆ بڕیاردان لە یاسایی
بوونى بڕیارەکە.