له سنوورى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەى سلێمانى، ناوی زیاتر لە ٢٠ هەزار مامۆستا بۆ وەرگرتنى زەوى پەسەندکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی کاربەڕێکەر ناوى ٢٣ هەزار و ٩٥٣ مامۆستا و فەرمانبەر سنورى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەى سلێمانى بڵاوكردەوە.
هاوکات، هەفتەی
رابردوو، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لە سەرجەم دامودەزگاکانى سەر بە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زیاتر لە ١٧ هەزار مامۆستا و فەرمانبەر
سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوی.
ئەمە
لەکاتێکدایە، ئەو زەویانەی وەردەگیرێن بە مامۆستا و فەرمانبەران لە شوێنی دوورە
دەستن و هیچ زەمینەیەکی لەبار نییە بۆ ژیان کردن.
کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی:
ناوی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی