سەردێڕ:

هاتووچۆی هەرێم لەسەر مۆڵەتی شۆفێری ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

PM:05:31:22/02/2025

101776 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی لینکی پۆرتاڵیکەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەش بکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێم، رایگەیاند، ئێستا لینکێک بەردەستە کە بژاردەیەکی نوێی دیکەیە بە خۆڕایی و پەیوەستە بە مامەڵەی دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەت (گشتی، تایبەت).

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینکە پۆرتاڵیەوە ناو و ئەو زانیاریانەی داواکراون پریان بکاتەوە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری.

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت:

١- ئەم لینکە فرییە و هیچ پارە و رسوماتێکی نییە .

٢- شۆفێر دەتوانێت ئێستا ئەم لینکە پڕبکاتەوە و لەگەڵ پلان وبەرنامەکانی ژیانی خۆی مامەڵەکەی خۆی رێکبخات، واتە شۆفێر ناچار نابێت کە ئەمڕۆ داواکارییەکەی پڕکردووەتەوە سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ بکات، دەتوانێت دوو رۆژ یان هەفتەیەکی دیکە یاخود هەرکاتێک کە بۆی دەگونجێت سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بکات، بەڵام دەبێت ئاگاداری بەرواری بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی بێت نەکەوێتە ناو سزاوە.

٣- شۆفێر وابەستە نییە تەنها بەم لینکەوە بەڵکو بژاردەکانی رابردووی هەر لەپێشە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی.

٤- سەرجەم رۆژەکانی هەفتە ئەم لینکە کراوە دەبێت دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت .

لینکیپڕکردنەوەی داواکاریی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (گشتی، تایبەت).

کلیک لێرە بکە بۆ چوونە ناو لینکەکە














گەلەری