PM:01:32:22/02/2025
1332 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سودانی رایگەیاند، دەبێت کۆمپانیاکانی نەوت بەخێرایی دەست بە رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بکەن و نێچیرڤان بارزانیش باسی لەوەکردووە، پێویستە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە زووترین کات دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كرد لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنە هاوبەشەكان، بەتایبەتیش لەبەر رۆشنایی پەسەندكردنی دوایین هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراقەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی جەختی کردووەتەوە
لەسەر پەلەكردنی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و
دووبارە هەناردەكردنەوەی لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە.
هەروەها دوپاتیکردووە لە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی
فیدراڵی بۆ هەماهەنگی بەرز لە هەموو لایەنە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان، لە چوارچێوەی
گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چەسپاندنی سەقامگیری.