سەردێڕ:

پاش ٢١ مانگ؛ ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

PM:09:44:22/02/2022

4212 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکێکی دیکە لە سزادراوەکانی بادینان پاش ٢١ مانگ ئازادکرا.


رەمەزان ئەرتیسی پارێزەری کەیسی ئومێد بەرۆشکی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئومێد بەرۆشکی یەکێک لە سزادراوانی بادینان پاش ٢١ مانگ لە مانەوەی لە زیندان ئازادکرا.

ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس چەند جارێک دادگایی کراوە و هەر جارەو بەبیانوی تۆمەتێکەوە بووە و چەند سزایەکی بەسەردا سەپێنراوە، کە دواهەمینیان تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی بووە و ئێستاش تەواوی سزاکانی تەواوکردووە.

لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی لە بادینان کە ژمارەیان لە ٨٠ کەس زیاترە، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و پێنج لەوان بە زیندانیکردن بۆ ماوەی شەش ساڵ سزادراون و بەشێکی دیکەیان چەند جارێکە دادگاییکردنەکەیان لە دادگا دوادەخرێت.

تایف گۆران، دهۆک 













گەلەری

‌بەپەلە