سەردێڕ:

محەمەد حاجی مەحمود: مام جەلال هەتا پێش نەخۆشکەوتنی نزیکەی ٦٠٠ ملیۆنی دەنارد بۆ حزبەکان

PM:07:53:22/02/2022

10984 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حاجی مەحمود رایگەیاند، پارتی و یەکێتی دەبوایە زۆرینە و کەمینەی کوردیان قبوڵ نەکردایە لە بەغدا، دەشڵێت، "مام جەلال هەتا پێش نەخۆشکەوتنی لە ١٠٠ ملیۆن بۆ ٦٠٠ ملیۆنی دەنارد بۆ حزبەکان"


محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "دادگای فیدراڵی دژی کوردە و شەرعیەتی نییە و دەبێت متمانەی لێ بسێنرێتەوە"، دەشڵێت، "دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی هەبێت کورد لە ناوچە دابڕاوەکان دەردەکات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی دەبوایە زۆرینە و کەمینەی کوردیان قبوڵ نەکردایە لە بەغدا، دەشڵێت، "بە بەرنامە بەغدا کورد دووردەخاتەوە لە ناوەندی بڕیار."

محەمەد حاجی مەحمود راشیگەیاندووە، ئەم وڵاتە موڵکی پارتی و یەکێتی نییە هەتا دڵمان بە بڕیارەکەی بەغدا خۆش بێت.

باسی لەوەشکردووە، "مام جەلال هەتا پێش نەخۆشکەوتنی لە ١٠٠ ملیۆن بۆ ٦٠٠ ملیۆنی دەنارد بۆ حزبەکان"، دەشڵێت، "مام جەلال کاتێک سەرۆک کۆمار بوو مانگانە ١٥ ملیار دینار دەنارد بۆ یەکێتی."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پۆستی سەرۆک کۆمار گرنگە بۆ کورد و پارتی و یەکێتی وەکو چۆن لەسەر شتەکان رێککەوتوون دەبێت بۆ سەرۆک کۆماریش رێبکبکەون."

 













گەلەری

‌بەپەلە