پەرلەمانی عێراق ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە کە ٣٣ کاندیدن و هەریەک لە بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی، رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی، رێبوار ئەوڕەحمان کاندیدی نەوەی نوێی تێدایە.
پەرلەمانی عێراق ناوی ٣٣ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
بڵاوکردەوە، لەکاتێکدا سبەینێ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دەستووری بوونی دووبارەکردنەوەی
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیار دەدات.
رۆژی ٧ی ئەم مانگە، ئەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک
کۆمار دانرابوو کۆتایی هات، پاش ئەوەی بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە دانیشتنی هەڵبژاردنی
سەرۆک کۆمار بەڕێوەنەچوو و سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرا.
دواتر، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆکاندیدکردنەوەی
بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، کە ئەوەش رای جیاوازی لەسەرە، بڕیارە دادگای فیدراڵی
عێراق لەسەر پرسی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاربدات.
ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆک
کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە کە ٣٣ کاندیدن و هەریەک لە بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی،
رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی، رێبوار ئەوڕەحمان کاندیدی نەوەی نوێی تێدایە.