کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی و سەنتەری سۆران بەفر ببارێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم و لە کاتەکانی شەودا بەفر بارین لە سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری و سەنتەری سۆران دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانی شەودا پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە
نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
باسی لەوەشکرد، بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیانە بە ١٢ پلەی
سیلیزی و نزمترین پلەی گەرماش لە ناوچەی حاجی ئۆمەرانە بە ٢ پلەیی ژێر سفری
سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٨ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٦
پلەى سیلیزى
دهۆک : ٧ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٠
پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٧
پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٦ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : -٤ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٢
پلەى سیلیزى