سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، داگیرکردنی وڵاتەکەی لەلایەن روسیاوە مەترسی بۆ سەر هەموو وڵاتەکانی ئەوروپای خۆرهەڵات دەبێت. دەشڵێت، "هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوە گرنگە".
ئەمڕۆ سێشەممە، ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە کیڤ رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی هاوکاری وڵاتەکەی بکەن لەدوای دانپێدانانی روسیا بە سەربەخۆیی هەردوو هەرێمی دۆنتیسک و لۆگانسکدا.
زیلینسکی باسی لەوەشکرد، وادەردەکەوێت داگیرکردنی ئۆکرانیا
دەستپێکردبێت لەلایەن روسیاوە و دوپاتیشی کردەوەوڵاتەکەیان بەرگری لەخۆیان و لە
خاکەکەیان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەرپەچدانەوە هەبێت لەبارەی هەنگاوەکەی
روسیاوە بۆ سەربەخۆبوونی دووهەرێمەکە بە شێوەیەکی خێرا و ئاماژە بەوەشکراوە کە چاوەڕوانی
قورسترکردنی بارودۆخەکان دەکەن لەلایەن روسیاوە.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوی روسیاش داوای لە وڵاتانی دیکە
کرد کە هەنگاوبنێن لەبارەی ناساندن و دانپێدانانی هەردوو هەرێمەکەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی
روسیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی وتارێکی پێشکەشی گەلی روسیا
کرد و تیایدا دانینا بەسەربەخۆیی هەردوو هەرێمی دۆنتیسک و لۆگانسک لە خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا
و ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.