سەردێڕ:

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا

PM:12:15:21/02/2025

1356 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نوقم بووە، بە هۆیەوە شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کۆچبەری دیکەشیان رزگارکراون.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ناو ئەو شەش کەسەی کە گیانیان لە دەستداوە سێ منداڵیان تێدابووە، لە ناو ئەو ٢٧ کەسەشی کە رزگار کراون کەسێکیان بەتۆمەتی بە قاچاخبردنی ئەو پەنابەرانە دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ناسنامەی قوربانیانی ئەم رووداوە دیاری نەكراوە، بەڵام هاوڵاتیانی وڵاتانی جۆراوجۆر لەوانە ئێران، ئەفغانستان، پاكستان و سوریا لە رێگەی ئەم رێڕەو ئاوییە مەترسیدارەوە ساڵانە گەشت دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە ئەوروپا.













گەلەری

‌بەپەلە