سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لیژنەکانی ناوپەرلەمان و دابەشکردنی ئەندامانی پەرلەمان تێیاندا کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سیشەممە، بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لیژنەکانی ناوپەرلەمان و دابەشکردنی ئەندامانی پەرلەمان تێیاندا کۆدەبێتەوە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی
پەرلەمان ئاشکرای کرد، پێکهێنانی لیژنەکان نزیک بووەتەوە لە کۆتایی و رێگەنادەن
رۆڵی چاودێری کردنی پەرلەمان پەکی بکەوێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی ٢ی ٢٠٢٢ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی
خۆیی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەهۆی بایکۆت کردنی دانیشتنەکە لەلایەن فراکسیۆنی
سەدر و پارتی و سوننەکان و تەواونەبوونی رێژەی یاسایی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
سەرۆکایەتی پەرلەمان لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد،
رۆژی دواتر بە سەرۆکایەتی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان
بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەبەوەشکرابوو، هەر لە رۆژی دووشەممەدا، حاکم زاملی
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی راسپاردووە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆبێتەوە و
لەبارەی دەستنیشانکردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان گفتوگۆبکەن.
چیا حسێن - بەغدا