بەڕیوەبەراتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانى سلێمانى ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ هیچ جۆره نه‌شته‌گه‌ریه‌كى منداڵبوون ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە، به‌شى پشكنین و به‌دواداچونى كۆنترۆڵى جۆریی لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستى سلێمانى راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانى سلێمانى ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ هیچ جۆره نه‌شته‌گه‌ریه‌كى منداڵبوون ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
راگەیەنراوکە ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم نەخۆشخانە ئەهلییەکان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌مڕۆ ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٢ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له‌كاتى ده‌وامى
به‌یانیاندا ئه‌نجام نه‌درێت به تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "جگه له‌پزیشكى
پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌یی خانه‌نشین و پزیشكى بێهۆشكاریی خانه‌نشین، هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش
سه‌رپێچى بكات، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه
ماوه‌ى ٧٢ كاتژمێر هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى داده‌خرێت".
دەشڵێت، لەکاتی هەر سەر پێچییەکدا خۆتان بەرپرس دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەشیک لەهاوڵاتییان بە ئامانجی
تۆمارکردنی یادەوەرییەکی خۆش یان ناوازە هەوڵدەدەن بەروارێکی سەرنج راکێش
هەڵبژێرن، بەوهۆیەشەوە ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٢- ٢- ٢٠٢٢، وەک بەروارێکی جوان لەلایەن
هاوڵاتییانەوە دەست نیشانکراوە بۆ بەرواری لەادیک بوونی کۆرپەکانیان، پسپۆڕان هۆشداریدەدەن لەوەی بەشێک لە کۆرپەکان وادەی سروشتی لەدایک بوونی خۆیان نەهاتووە و ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە لە داهاتوودا مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە دروستدەکات.