سەردێڕ:

نرخی نەوت ٩٦ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:10:22/02/2022

6964 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٦ دۆلار و ٧٥ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت سێ دۆلار و ٤٧ سەنت بەرزبووەوە.


هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی ٩٣ دۆلار و ٨٦ سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و ٨٥ سەنت بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت.













گەلەری

‌بەپەلە