سەردێڕ:

وێنە.. بۆ یەکەمجار پزیشکەکان دڵی بەرازێکیان بە سەرکەوتوویی لە جەستەی مرۆڤێکدا چاند

AM:10:03:11/01/2022

7940 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتنی یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی دڵی بەرازیان لەجەستەی مرۆڤدا راگەیاند، کە بە شێوەیەکی بۆماوەیی دەستکارییان کردووە.


پزیشکەکان کە سەر بە ناوەندی پزیشکی زانکۆی "میریلاند"ن و ئاماژە بەوە دەکەن، "نەشتەرگەرییەکە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاندووە و ئەو نەخۆشەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە ناوی "دەیڤد بینیت"ـە.

ئەوەش هاتووە، "سێ رۆژ بەسەر نەشتەرگەرییەکەدا تێپەڕیوە و لە ئێستادا باری تەندروستی دەیڤد زۆر باشە."

ماڵپەڕە جیهانییەکان ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، پزیشکەکان بەتەواوی لە ئەنجامی ئەرێنی نەشتەرگەرییەکەیان دڵنیا نەبوون، بەڵام بە رەزامەندی دەیڤد و کەسوکارەکەی نەشتەرگەرییەکەیان بۆ ئەنجامداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارنی ئەمریکا لیخۆشبوونی گشتییان بۆ تەواوی پزیشکە بەشداربووەکانی نەشتەرگەرییەکە دەرکردووە، بەو پێیەی نەخۆشکە ئەگەر نەشتەرگەرییەکەشی بۆ ئەنجامنەدرایە هەر گیانی لەدەست دەدا.

لەو بارەیەشەوە دەیڤدی تەمەن ٥٧ ساڵ دەڵێت، "بڕیارمدابوو هەر دەبێت نەشتەرگەرییەکەم بۆ ئەنجام بدرێت، چونکە نەشتەرگەرییەکە دوایین بژاردەم بوو."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووشدا، پزیشکانی تایبەت بە نەشتەرگەری لە نیویۆرکدا سەرکەوتنی خۆیان لە چاندنی گورچیلەی بەرازێک لە جەستەی مرۆڤدا راگەیاند.

ئەم هەنگاوەی ئەو پزیشکانەش؛ هەنگاوێکی دیکە جیهان و زانست نزیکتر دەکاتەوە لە چارەسەرکردنی "قەیرانی کەمی ئەندامەکان" بەوپێیەی ساڵانە کەسانێکی زۆر بەهۆی لەکارکەوتنی ئەندامێکی جەستەیانەوە گیان لەدەستدەدەن، یاخود توشی نەخۆشی درێژخایەن و بە ئازار دەبن.

سـ.عـ

هـ.ئـ

الجراح بارتلي غريفيث مع ديفيد بينيت في يناير/كانون الثاني 2022

جراحون أميركيون ينجحون في زراعة قلب خنزير في إنسان | Euronewsاول عمليه من نوعها جراحون امريكيون يقومون بزرع قلب خنزير فى جسم انسان | سفنكس نيوزجراحون أميركيون ينجحون في زراعة قلب خنزير في إنسان | صحيفة الرأي












گەلەری