PM:11:40:10/01/2026
1332 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب رایانگەیاند، ئاگربەستیان لە چەند بەشێکی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بە کاتی راگەیاندووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەشی عەرەبی ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە راگەیەندراوێکدا لەو گەڕەکە گەمارۆدراوانەی شاری حەلەب، گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ وەستانی تەقە لە بەشێکی شێخ مەقسود.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئامانجی سەرەکی لەم ئاگربەستە بریتییە لە رەخساندنی دەرفەت بۆ تیمە پزیشکی و مرۆییەکان تا بتوانن کارەکانیان بکەن بۆ گواستنەوەی برینداران، هەروەها ژنان و منداڵان لە نەخۆشخانەی خالید فەجر کە دەکەوێتە گەڕەکی شێخ مەقسود.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە نزیکەی هەفتەیەکە ئەم دوو گەڕەکە رووبەڕووی هێرشی تووندی چەکدارانی حکومەت بوونەتەوە و کۆمەڵکوژی دڕندانەیان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە.