PM:03:34:11/01/2026
284 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ بەشێکی لایەنە شیعەکان کۆبووە و جەختیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە لەوادەی خۆیدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ عەمار حەکیم و نوری مالیکی و قەیس خەزعەلی و بەشێکی دیکەی سەرکردە شیعەکاندا کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیش گفتوگۆکردن بووە لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و جەختکراوەتەوە
لەسەر ئەوەی دەبێت رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان تەواو بکرێن حکومەتی نوێی عێراق لەوادەی خۆیدا
پێکبهێندرێت.