توێژینەوەیەکی زانستی کە لە ساڵی ١٩٦٠ ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات کە گەشەکردنی خێرایی دانیشتووان دەتوانێت ببێتە هۆی برسێتی بەکۆمەڵ و هەرەسهێنانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی و توێژەرانی توێژینەوەکە هۆشدارییان داوە لە دۆخێک کە تێیدا سەرچاوەکان بەس نابن بۆ مانەوەی رەگەزی مرۆڤ.
بە درێژایی مێژوو پێشبینی زۆر سەبارەت بە کۆتایی جیهان بڵاوکراونەتەوە، لە نووسینە کۆنەکانەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا تا دەگاتە پێشبینییە زانستییە نوێیەکان.
لە تشرینی
دووەمی ساڵی ١٩٦٠، گۆڤاری "Science" بابەتێکی سێ توێژەری بە ناوەکانی
هاینز ڤۆن فۆرستەر، پاتریشیا مۆر و لۆڕێنس ئەمیۆ بڵاوکردەوە کە هۆشدارییان داوە و
باسیان لەوە کردووە کە رەنگە داڕمانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی و کۆتایی جیهان لە
ساڵی ٢٠٢٦ رووبدات.
توێژەران باسی
شەڕی ئەتۆم، کاریگەری نەیزەک یان هەندێک کارەساتی سروشتی نائاسایی دیکەیان
نەکردووە، بەڵکو باسیان لە پڕۆسەی زیادبوونی خێرای دانیشتووان دەکرد، بەپێی
لێکدانەوەکانیان پێشکەوتنە پزیشکییەکان و زیادبوونی تەمەن دەبێتە هۆی خێرابوونی رێژەی
گەشەی دانیشتوانی جیهان.
لە ساڵی ١٩٦٠
ژمارەی دانیشتوانی جیهان نزیکەی سێ ملیار بووە بەڵام تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ هەشت
ملیاری تێپەڕاندووەلەگەڵیشتدا خەمڵاندنەکانی ئێستا ئەوە دەردەخەن کە ژمارەی
دانیشتوانی جیهان لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٨٠ـدا دەگاتە لوتکە نەک لە دەیەی داهاتوودا
و ئەگەری دابەزینی وردە وردەشی لە دوای ئەوە هەیە.
ئەم بیرۆکەیە
تازە نییە، لە ساڵی ١٧٩٨دا، ئابووریناسی بەریتانی تۆماس مالتۆس ئاماژەی بەوەدا کە
ژمارەی دانیشتووان بە ڕێژەیەکی خێراتر گەشە دەکات لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی خۆراک
زۆر خاوتر گەشە دەکات، ئەمەش بە وتەی خۆی لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی برسێتی بەکۆمەڵ.
جیگەی
باسەتا ئێستا پێشکەوتنە تەکنەلۆژی و کشتوکاڵییەکان سەرکەوتوو بوون لە
پووچەڵکردنەوەی ئەم پێشبینییە، سەرەڕای ئەوەش ترس لە پێشبینییەکان بەردەوامە، لە
ئێستادا زۆربەی زانایان پێیان وایە مرۆڤایەتی لەبەردەم کۆتایییەکی نزیکدا نییە
بەڵکو ئەمە بابەتێکی ئاڵۆزە و کەس ناتوانێت پێشبینی بکات.