PM:11:18:11/01/2026
364 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی جوڵەپێکردن بە هێزەکانیان لە دێرحافر وەڵامی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەداتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە، هیچ جوڵەیەکیان بە هێزەکانیان نەکردووە لە دێر حافر و ئەوەی هەیە گردبوونەوەی خەڵکی مەدەنیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایە کە بۆ پێشوازییکردن لە بـریندارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە هاتبوون.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بەپێچەوانەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا
دەسوڕێتەوە، ئەمە جگە لە هێرشی خۆکوژی و تۆپخانەکان کە بەردەوام سەنتەری شاری
دێرحافر و گوندەوارەکانی بەئامانج دەگرێت.
ئەوەش دوای ئەوەی
وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق رایگەیاندبوو، هه‌سه‌ده ئاماده‌كاری
سه‌ربازی ده‌كات و هێزێكی زۆریشی له سنوری دێرحافر كۆكردووەته‌وه وه‌ك هه‌نگاوێك
بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانیان.