سەردێڕ:

عێراق چەند رێكارێك بۆ هاوردەكردن و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ دەگرێتەبەر

PM:07:19:11/01/2026

328 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، چەند رێكارێكی گرتووەتەبەر بۆ رێكخستنی هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی و پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی.


مەهدی جبوری، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، وەزارەت چەند رێكارێكی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و لەو چوارچێوەیەشدا رۆژژمێری كشتوكاڵی داناوە و جێبەجێی دەكات كە لەو رێگەیەوە رێگە بە هاوردەكردن یاخود قەدەغەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەت چاودێری نرخی ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییانە دەكات و بڕیار لەسەر پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی و هەناردەكردنی زیادەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانە دەدرێت.













گەلەری