سەردێڕ:

تەندرووستی عێراق: ساڵی رابردوو نزیکەی ٥٠ هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە

PM:01:13:08/01/2026

584 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەڵێت، لە ساڵی رابردوودا نزیكەی ٥٠ هەزار حاڵەتی پەلاماری سەگی بێلانە بۆ سەر هاووڵاتییان هەبووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەڵێت، لە ساڵی رابردوو ١٩ کەس بەهۆی پەلاماری سەگەوە گیانیانلەدەستداوە.

وتیشی، زۆربەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەست داوە بەهۆی دواكەوتن لە گەیاندنیان بە نەخۆشخانەكان بووە.

گەستنی سەگ مەرج نییە راستەوخۆ تووشتبکات بە نەخۆشی ، بەڵام مەترسی دروست دەكات ئەگەر چارەسەركردنی پشتگوێبخرێت.













گەلەری