سەردێڕ:

کارتی نیشتیمانی بۆ ئەم زیندانیانە دەردەکرێت

AM:11:26:08/01/2026

612 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی هەرێم دەڵێت، دوو هەزار و ٣٣٥ سزادراو دەبنە خاوەن کارتی نیشتمانی، بۆ ئەم مەبەستەش ١٤ ملیۆن دینار بۆ دەرکردنی کارتەکان تەرخانکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتی عێراق، بڕی ١٤ ملیۆن دینار بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی بۆ دوو هەزار و ٣٣٥ سزادراو لە گرتووخانەکانی هەرێم تەرخانکراوە.

وتیشی، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕی سێ ملیار دیناری بۆ گرتووخانە و چاکسازییەکانی سەرتاسەری عێراق تەرخانکرد.

پڕۆسەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد لە حکومەتی عێراق ئەنجام دەدرێت و تێچووی دەرکردنی هەر کارتێک شەش هەزار دیناری عێراقییە.













گەلەری