سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەە

AM:08:10:08/01/2026

612 جار خوێندراوەتەوە

دوای چەندین رۆژ لە دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٥٦ دۆلار و ٢٩ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا دەڵێت، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا ٣.٨ ملیۆن کەمیکردووە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.













گەلەری