سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق بەرەو سەقامگیری زیاتر دەچێت

AM:11:06:11/01/2026

356 جار خوێندراوەتەوە

رێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، کە عێراق بە بەردەوامی بەرەو سەقامگیری زیاتر دەچێت. وتیشی، لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ رێژەی هەژاری نزیکەی ٪١٨ کەمیکردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، غولام ئیسحاق رێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی، عێراق سەرکەوتوو بووە لە بەهێزکردنی متمانە بە دامەزراوەکانی و پێشکەوتنی بەرچاوی لە گەشەپێدان بەدەست هێناوە.

وتیشی، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێژەی هەژاری لە ساڵی ٢٠١٨ لە ٪٢٠ دابەزیوە و لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بە رێژەی لە ٪١٧.٥ کەمیکردووە.

دەشڵێت، باشتربوونی ژینگەی ئەمنی یارمەتی نزیکەی پێنج ملیۆن ئاوارەی داوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، لەکاتێکدا هەندێکیان لە کەمپەکاندا ماونەتەوە بەهۆی کێشەکانی پەیوەست بە نیشتەجێبوون یان ناسنامەی مەدەنییەوە.













گەلەری