سەردێڕ:

بۆ دابەشکردنی نەوت؛ ئاگاداری ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە تازە هاوسەرگیریان کردووە

PM:06:23:06/01/2026

1324 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی دابینکردنی بەشە نەوت بۆیان، قائیمقامیەتی چۆمان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و فۆڕمی خۆراکیان نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، قائیمقامیەتی چۆمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام تائێستا ناویان لە فۆڕمی خۆراک تۆمارنەکراوە، بەمەبەستی دابینکردنی بەشە نەوت، چەند پێداویستیەک بهێننە دیوانی قائیمقامییەت و ئەوانەی لە سنووری ناحیەکانیانن، پێداویستییەکان ببەنە دیوانی ناحیەکان.

پێداویستییەکان بۆ دابینکردنی بەشە نەوت:

١- کۆپیی کارتی نیشتمانیی سەرۆک خێزان و هاوسەرەکەی.

٢- کۆپیی پسووڵەی خۆراکی ماڵی باوکی سەرۆک خێزان و هاوسەرەکەی.

٣- کۆپیی گرێبەستی هاوسەرگیری، ژمارەی مۆبایل.

٤- شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستای، دەبێت لە سنووری قەزای چۆمان یان ناحیەکان بێت.

٥- بڕی ٢٠٠ لیتر نەوت وەک بەشە نەوت دەدرێت بە هاوڵاتی بە نرخی ١٠٥ هەزار و ٥٠٠ دینار.

قائیمقامیەتی چۆمان دەشڵێت، دوا رۆژ بۆ وەرگرتنی مامەڵەکان، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ـە، کاتژمێر ١٢ـی دواینیوەڕۆ دەبێت.













گەلەری