PM:11:32:03/01/2026
1044 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، دوا وادە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن خۆیان بۆ پۆستی سەرک کۆماری عێراق بپاڵێون.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی دووشەممە، دەرگای خۆپاڵاوتن واڵا دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە لە ٣١ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو پەرلەمان پشتبەست بە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٢، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ماوەی سێ رۆژ کردەوە.