سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

PM:01:32:01/01/2026

952 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دەڵێت، چاوەڕێدەكرێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، بە تایبەتی ناوچە سنوورییەکان، مێرگەسوور، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی راپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر.

وتیشی، پێشبینی بەفربارین و دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری و ئیدارەی زاخۆ، لە کاتەکانی شەودا رێژەکە زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێش وتی، و لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان باران دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەرانە کە -٢ پلەی سیلیزییە و بەرزترینیش لە کەرکوک و گەرمیانە کە ٩ پلەی سیلیزییە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرەیە:

سلێمانی: ٨ پلەی سیلیزی

هەولێر: ٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢ پلەی سیلیزی

ئامێدی: ١ پلەی سیلیزی













گەلەری