سەردێڕ:

سبەی بۆ ژینگەپارێزان کرایە پشوو

PM:07:25:31/12/2025

560 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان دەڵێت، سبەی بەبۆنەی سەری ساڵەوە ژینگەپارێزانی ناوچەکەیان پشوو وەردەگرن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان بڵاوكراوەتەوە، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای خۆڵ و خاشاک لە بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، بڕیاردرا سبەینێ پشووی فەرمی بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی هاتنی سەری ساڵەوە پشووی فەرمی دەبێت بۆ ژینگەپارێزانی هەردوو کۆمپانیای ئانزو کونسترەکشن و خاکی عەفرین لە زۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیان.













گەلەری