پزیشکانی دانەمەزراوی دەرچووی دەرەوەی وڵات کە ژمارەیان ٥٣ پزیشکە، "کەمپینی ٥٣ و لۆگۆیەکی فەرمی خۆی دەناسێنێت و بە چالاکیی نوێ بەردەوام دەبێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا بە کەمپینی ٥٣ بۆ پاڵپشتیکردنی ٥٣ پزیشکی خاوەنی بڕوانامەی پەسەندکراوی پزیشکی کە بێکار ماونەتەوە، ئەمڕۆ بە فەرمی نیشانەی (لۆگۆی) فەرمی خۆی دەناسێنێت.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای سەرکەوتووبوونی سەرەتایەکی بەهێز، کەمپینی ٥٣ بۆ
پاڵپشتیکردنی ٥٣ پزیشکی خاوەنی بڕوانامەی پەسەندکراوی پزیشکی کە بێکار ماونەتەوە،
ئەمڕۆ بە فەرمی نیشانەی (لۆگۆی) فەرمی خۆی دەناسێنێت.
هاوکات هێڤار
عمر محمد، یەکێک لە رێکخرەکانی کەمپینی ٥٣ لەبارەی لۆگۆکەوە دەڵێت، رەنگی شینو
سەوز رەنگی پزیشکیەو نیشانەی پزیشکیە، وە ھەروەھا نیشانەی مار لۆگۆی پزیشکیە caduceus ،
وە دەستە داخراوەکە بەمانای دەرخستنی نارەزایەتی، وە دەستە کراوەکە بەمانایی خۆپشاندانی ئاشتیانە و دەستدرێژکردن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەی خۆمانە.
ئەوەش هاتووە، کەمپینی
٥٣ پشت بە هاندان و پشتیوانی بەرفراوانی کۆمەڵگا و میدیا دەبەستێت و بەهەمان ئاستی
چالاکی و کار بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ناساندنی نیشانەکە، چەند هەنگاوێکی گرنگی تر
لە ڕێڕەوی کاردا دادەنرێت:
- دەستپێکردنی
کەمپێنێکی هۆشیارکردنی زیاتر لە رێگای میدیای کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی زنجیرە
بابەتی وەسفی کەسی و پسپۆڕیی پزیشکەکان.
- ڕێکخستنی
چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەمان و بەرپرسانی حکومەت
بۆ تاکیدکردنەوە لەسەر جیاوازی و بەپەلە چارەسەرکردنی کێشەکە.
- پەرەپێدانی
پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینی یەکگرتوو بۆ کۆکردنەوەی واژوۆ و پشتگیرییەکان و ڕاپۆرتی
چالاکییەکان.
- ئامادەبوون
بۆ گرتنی هەنگاوە یاسایی و دادوەرییەکان لە ڕێگای تیمی یاسایی کەمپێنەکە، بە
مەبەستی پاراستنی مافەکانی پزیشکەکان.