PM:07:58:27/12/2025
33560 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، ئەمشەو هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە دەگاتە ئاسمانی هەرێم و ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، "ئێستا بارستە هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە، لەجووڵەکردندایە بەئاراستەی ناوچەکانی باشووری سلێمانی و درەنگانی ئەمشەو دەگاته ناوچەکە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، " درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای
هەولێر، کەرکوک، ئیدارەی سۆران و گەرمیان ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ بۆ
بارانی بەلێزمە هەیە و لە هەندێ شوێن و ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە."
کەشناسیی هەرێم
پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و
باراناویی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە
بەشێک لە ناوچەکان و بەتایبەت ناوچە بەرزەکان کڕێوە دەبێت واتا بەفروباران پێکەوە،
لەگەڵیشیدا خێرایی با زیاد دەکات.