PM:10:36:29/12/2025
38140 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هه‌رێم له هۆشدارییه‌كدا رایگه‌یاند، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بۆ كاته‌كانی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌ممه، پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زن و پێشبینی دروستبوونی شەختە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی ٢٠٢٥، كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەبارەت بەرەوشی کەشوهەوای ئەمشەو کاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەو لاوازی دەچێت و لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە بەشێوەی بەفر بارینی پچڕپچڕ و کڕێوەو بۆ سبەی سێشەممە کاریگەریەکەی نامێنێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە.
دەشڵێت، هۆشداری دەدەین ئەمشەو و کاتەکانی بەیانی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزن، له سەنتەری پارێزگای هەولێر لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبنه‌وه، له سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بۆ ژێر سفر پله دادەبەزن و له ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بۆ ژێر -٣ پلە دادەبەزن و له ناوچە شاخەویەکان بۆ ژێر -٦ پلەی سیلیزی دادەبەزن لەگەڵ دروستبوونی شەختە.